نرخی دراوەکان لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا

نرخی دراوەکان لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا

کورد نیوز
لە کاتی کردنەوەى بازاڕدا دراوەکان، دۆلار بەرزبوویەوە و ١٠٠ دۆلار  بەزیاتر لە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ چوار شەممە "٢٣ى ئاداری ٢٠٢٢"  بە گوێرەى ئەو نرخانەى کە "کورد نیوز" لە بازاڕى دۆلارەکەى شارى سلێمانى وەرى گرتووە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار  و ٧٥٠ دینارە و بەرزبۆتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ کەمتر لە ١٤٥ هەزار دینار دابەزی، بەمەش جموجۆڵ لە بازاڕەکانی دۆلار دروستبوو و هاوڵاتییەکی زۆر دۆلارەکانیان بۆ دینار گۆڕییەوە.


نرخەکانی دیکەش بەمشێوەن:-

١٠٠-  یۆرۆ بە ١٦٢ هەزار و ٢٥٠ دینارە

١٠٠-  پاوەن بە ١٩٤ هەزار دینارە

١٠٠-  تمەن بە پێنج هەزار و ٧٥٠ دینارە
١٠٠ - لیرەی تورکی بە ١٠١٥٠ دینارە



AM:10:48:23/03/2022