نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ بەمشێوەیە

نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ بەمشێوەیە

کورد نیوز
لە کاتی کردنەوەى بازاڕدا دراوەکان، دۆلار جێگیرە و ١٠٠ دۆلار  بەزیاتر لە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ یەکشەممە "٢٠ى ئاداری ٢٠٢٢"  بە گوێرەى ئەو نرخانەى کە "کورد نیوز" لە بازاڕى دۆلارەکەى شارى سلێمانى وەرى گرتووە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار  و ٤٥٠ دینارە و بەرزبۆتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ کەمتر لە ١٤٥ هەزار دینار دابەزی، بەمەش جموجۆڵ لە بازاڕەکانی دۆلار دروستبوو و هاوڵاتییەکی زۆر دۆلارەکانیان بۆ دینار گۆڕییەوە.


نرخەکانی دیکەش بەمشێوەن:-

١٠٠-  یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە

١٠٠-  پاوەن بە ١٩٢ هەزار دینارە

١٠٠-  تمەن بە پێنج هەزار و ٧٥٠ دینارە
١٠٠ - لیرەی تورکی بە ١٠١٥٠ دینارە



AM:11:13:20/03/2022