نرخی نەوت بەرزبوەوە

نرخی نەوت بەرزبوەوە
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەبەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزبوەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٧ دۆلارە.


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ (  شەممە، ١٩ ئاداری ٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٧ دۆلار  و ٩ سەنتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ١٠٤ دۆلار و ٧ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.

AM:09:21:19/03/2022