نرخی دراوەکان-دۆلار و تمەن بەرزبوویەوە

نرخی دراوەکان-دۆلار و تمەن بەرزبوویەوە

کورد نیوز
لە کردنەوەى بازاڕدا دراوەکان، گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ دوو شەممە "٧ى ئاداری ٢٠٢٢"  بە گوێرەى ئەو نرخانەى کە "کورد نیوز" لە بازاڕى دۆلارەکەى شارى سلێمانى وەرى گرتووە، نرخی دۆلار بەرزبوویەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار  دینارە و ٣٥٠ دینارە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ کەمتر ١٤٥ هەزار دینار دابەزی، بەمەش جموجۆڵ لە بازاڕەکانی دۆلار دروستبوو و هاوڵاتییەکی زۆر دۆلارەکانیان بۆ دینار گۆڕییەوە.


نرخەکانی دیکەش بەمشێوەن:-

١٠٠-  یۆرۆ بە ١٦٠ هەزار دینارە

١٠٠-  پاوەن بە ١٩٣ هەزار دینارە

١٠٠-  تمەن بە پێنج هەزار و ٩٠٠ دینارە
١٠٠ - لیرەی تورکی بە ١٠٥٠٠ دینارە



AM:10:12:07/03/2022