زیانەکانی تایگەر

زیانەکانی تایگەر
کوردنیوز
تایگەر خواردنەوەیەکی گازییە و لە بازاڕاکاندا رێژەیەکی زۆری لێ دەفرۆشرێت و خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام پسپۆڕان زیانەکانی دەخەنەڕوو و هۆشداریدەدەن لە زۆر خواردنەوەی.

زیانەکانی تایگەر
١-تێکچوونی شێوەی لێدانی دڵ ، لێدانی دڵ زیاد دەکات .
٢- تەنها خواردنەوەی دوو قتوو بەسە بۆ توشبوون بە دڵەڕاوکێ .
٣- توشبوون بە خەو زڕان وسەر ئێشەی بێ هۆکار.
٤- تێکچونی ددانەکان و بۆنی ناخۆشی دەم.
٥- ئەگەری زۆرە ببێتە هۆی خوێنبەربوون لە لوتەوە.
٦- دەبێتە هۆی زوو زوو میزکردن هەر بۆیەش لە یاریزانانی تۆپی پێ قەدەغەکراوە.
٧- لە هەمووی خراپتر زیادبوونی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.
٨- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی خوێن لە ماسولکەکان و کەمی خوێن لە پێستدا.


ئاگاداری بۆ بەکارهێنەرانی تایگەر:
١-نابێ کەسانی خوار ١٨ ساڵ بیخۆنەوە.
٢- نابێ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ وپەستانی خوێنیان هەیە بیخۆنەوە.
٣- نابێ ئەو کەسانە بیخۆنەوە کە هەستیارن بە کافایین.
٤- نابێ ئافرەتی سکپڕ و شیردەر بیخواتەوە.
٥- نابێ بەکاربهێنرێ لەکاتی وەرزشکردن یان ڕاستەوخۆ دوای وەرزشکردن.


AM:11:57:28/02/2022