پێشبینییەک بۆ کەشوهەواى هەفتەى داهاتووى شارەکانى هەرێم

پێشبینییەک بۆ کەشوهەواى هەفتەى داهاتووى شارەکانى هەرێم
کورد نیوز: شارەزایەکى کەشناسى پێشبینیەکى بۆ کەشوهەواى هەفتەى داهاتووى شارەکانى هەرێم راگەیاند. ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "سبەینێ (هەینی)، لە ئەنجامی مانەوەی شێ لەناوچەکەدا و بەردەوامی کاریگەری لاوازی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت". دەشڵێت "کەش لەزۆربەی ناوچەکان ئاسایی دەبێت و لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا بۆ نزیک ئێوارە لە ھەندێ ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر و ھەڵەبجە و گەرمیان بەشێوەیەکی دیاری نەکراو ئەگەری چڕبوونەوەی ھەوری ناوخۆی بۆ ھەورە بروسکە و تاوە باران و تەرزە دەبێت". بەگوێرەى بڵاوکراوەى شارەزا کەشناسییەکە "پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە، خێرایی با ئاسایی دەبێت لەکاتەکانی رۆژدا، لە کاتەکانی شەودا لە ئەنجامی کاریگەری و دەستپێکردنی بەرزە پاڵەپەسۆیەک لەناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی و ڕاپەرین خێرایی با لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە چالاک دەبێت بە خێرایی ١٥ ھەندێک کات تا ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت".

PM:04:29:09/02/2022