هەوڵێک بۆ بەستنەوەى غازى هەرێم بە تورکیاوە ئاشکرا دەکرێت

هەوڵێک بۆ بەستنەوەى غازى هەرێم بە تورکیاوە ئاشکرا دەکرێت
کورد نیوز: بەڕێوبەرى کۆمپانیاى دانا غاز رایگەیاند "بەستنەوەى غازى هەرێم بە تورکیاوە هەوڵێکى کەمى دەوێت و بەرهەمى غازى چەمچەماڵ جگە لە پێداویستى هەرێم و عێراق دەتوانێت پێداویستی توركیا و یەكێتی ئەوروپاش پڕبکاتەوە". پاتریك ئەلمان بەڕێوەبەرى کۆمپانیاکە بە ماڵپەرى(spglobal) ى راگەیاند "لەگەڵ حکومەتى هەرێم لە گفتوگۆدان بۆ فراوانکردنى کێڵگەى کۆرمۆرى چەمچەماڵ بۆ زیادکردنى بەرهەمهێنانى ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا غاز، تا ئاستى بەرهەمهێنانى غاز تا سێ ساڵى دیکە بگەیەنرێتە ٩٥٠ ملیۆن پێ سێجا". بەڕێوبەرى کۆمپانیاکە جەختیکردەوە "بەهەوڵێکى کەم دەتوانین سیستەمى غاز بە تورکیا ببەستینەوە، چونکە ئەو وڵاتە پێشتر هێڵى غازى تا سەر سنور راکێشاوە". روونیشیکردەوە "بەرهەمى کێڵگەى کۆرمۆرى چەمچەماڵ جگە لە پێداویستى هەرێم و عێراق دەتوانێت پێداویستی توركیا و یەكێتی ئەوروپا پڕبکاتەوە".

PM:04:29:09/02/2022