نرخى بەنزین دادەبەزێت

نرخى بەنزین دادەبەزێت

کورد نیوز:

قایمقامى هەولێر رایگەیاند "پێویستە ئەو سوتەمەنى و غازەى کە بڕیارە هاوردە بکرێت نرخەکەى لەوەى ئێستا هەرزانتر بێت".

کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر ئاماژەى بەوە کرد "بڕیار دراوە کە سوتەمەنی و غاز لە عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان ھاوردە بکرێت، ئەمەش رێگەیەکە بۆ ئەوەی نرخی سوتەمەنی و غاز لە ھەرێمی کوردستان لەوەی ئێستا ھەیە هەرزانتر بێت".

وتیشى "بۆ ئەو مەبەستە دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بکات".

قایمقامى هەولێر بەمیدیاى پارتى وتووە "نرخی سوتەمەنی لە ھەولێر ئێستا دیارە و بەنزین لە ٦٩٠ دەست پێدەکات، لەکاتێکدا لە عێراق نرخی یەک لیتر بە ٤٥٠ دینارە و نەوت و غازیش گرانە، بۆیە پێشبینی دەکەین کە سوتەمەنی و غاز ھاوردە بکرێت و نرخەکەی ھەر ھیچ نەبێت بۆ ھەر لیترێک سوتەمەنی ٢٠٠ دینار کەمتر بێت و غازیش هەرزانتر بێت".


PM:07:37:08/02/2022