کورد نیوز:
دابەشکردنى مووچەى مانگى ١ى ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتى دارایى و
ئابورى حکومەتى هەرێمەوە بەشێوەیەکى سست بەرێوەدەچێت و سبەینێ مووچەى وەزارەتێک و
فەرمانگەیەک دابەش دەکرێت.
کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند
"سبەینێ (چوارشەممە) موچەى وەزارەتى داد و ئەنجومەنى دادوەرى دابەش
دەکرێت".
دابەشکردنى مووچە لەکاتێکدایە کە لەپارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە
کێشەى نەبوونى پارە لەنێو بانکەکان هەیە و بەشێک لە چاودێران هۆکارى ئەوە بۆ نەگەڕاندنەوەى
داهاتى ناوخۆى ئەو دوو پارێزگایە و بەشێکى تریش وەک بەکارهێنانى فشار لێکدانەوەى بۆ
دەکەن لەپرسى یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆک کۆماردا لەنێوان پارتى و یەکێتى.