پرتەقاڵ لەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت

پرتەقاڵ لەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت
کوردنیوز
پرتەقاڵ میوەیەکی زستانەیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و بی و سی و دی و ماددەی دژە ئۆکسان و ریشاڵ.

- پرتەقاڵ کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات لە دژی تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان.
- بەهۆی ترشی فولات و فولیکی لە پرتەقاڵدا، مێشک و بیرەوەری بەهێز دەکات.
- بەهۆی بوونی ریشاڵ لە پرتەقاڵدا، قەبزی ناهێڵێت و فرمانەکانی ریخۆڵە چالاک دەکات.
- بەهۆی ڤیتامین سی تێدا، قژ بەهێز دەکات و پێست جوان و نەرم دەکات و کۆلاجین دەپارێزێت.
- بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، دەتوانن رۆژانە پرتەقاڵێک بخۆن.
- سوڕی خوێن چالاک دەکات و لە خەستبوونەوە دەیپارێزێت.
- پرتەقاڵ توێکڵەکەشی، کۆلیستڕۆڵی زیانبەخشی جەستە لەناو دەبات.
- ناهێڵێت خانە شێرپەنجەییەکانی جەستە زیادبکات و وزە بە جەستە دەبەخشێت.

AM:09:34:05/02/2022