کورد نیوز:
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى
هەرێمى کوردستان بەردەوامە لە دابەشکردنى مووچەى مانگى ١ى ٢٠٢٢ى فەرمانبەران و
ئەمڕۆش مووچەى چەند شوێنێک دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ (یەکشەممە) وەزارەتى دارایى و
ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان مووچەى مانگى ١ى وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتى
گشتى رەگەزنامە دابەش دەکات.
پێشتریش سەرچاوەیەک لە وەزارەتى
دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "رۆژی دووشەممە
موچەی وەزارەتی شەهیدان و رۆژی سێشەممەش موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت".
رۆژى ٢٥ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٢ بە دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى تەندروستى
دابەشکردنى مووچەى مانگى کانوونى دووەمى ٢٠٢٢ دەستى پێکرد و پێشتر سەرچاوەیەکى وەزارەتى
دارایى ئاماژەى بەوە کرد بوو "لە ئێستادا، ٤٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەكی
فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەیە و چاوەڕوانی گەیشتنی ٥١٠ ملیار دیناری دیكەی
داهاتی نەوتیش دەكرێت كە بڕیارە چەند رۆژی داهاتوو بگەڕێتەوە و بخرێتە سەر هەژمارى
وەزارەتى دارایى هەرێم".
هاوشێوەى مانگى رابردوو و بەبیانووى نەگەیشتنى ٢٠٠ ملیارەکە چاوەڕواندەکرێت
ئەم مانگەش دابەشکردنى مووچە بەسستى بەڕێوە بچێت.