کورد نیوز:
ماڵپەرى (Downdetector) کە چاودێرى دۆخى خزمەتگوزارییەکانى
ئەنتەرنێت دەکات ئاماژەى بەوە کرد کە بەشێک لە بەکارهێنەرانى ئنستاگرام لە هەندێک
وڵات گلەییان لە ناچالاکى و لەکارکەوتنى ئەو خزمەتگوزارییە کردووە.
کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى ماڵپەرەکە
لەهەریەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و بەریتانیا و کەنەدا و رووسیا و
ئۆکرانیا، خزمەتگوزارى ئنستاگرام لەکارکەوتووە و ناچالاکە.
ئاماژە
بەوەش کراوە کە بەکارهێنەران بۆ کردنەوەى خزمەتگوزارییەکە تووشى کێشە بوون.