کەشناسى ساردترین ناوچەى کوردستانى دیاریکرد

کەشناسى ساردترین ناوچەى کوردستانى دیاریکرد

کورد نیوز:

بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى ساردترین ناوچەى هەرێمى کوردستان، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەى کەشناسى هەرێمدا قەزاى پێنجوێن بە ساردترین ناوچەى هەرێمى کوردستان دیاریکراوە و پلەکانى گەرما لەو قەزایە ١٦ پلە ژێر سفر بووە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە هەریەک لە حاجی ئۆمەران ١٥ پلەی ژێر سفر و بازیان ١٤ پلە ژێر سفر و چۆمان و سهێلان ١١ پلە ژێر سفر تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان هەولێر ٤ پلە ژێر سفر و سلێمانی ٩ پلە ژێر سفر و دهۆک ٦ پلە ژێر سفر و هەڵەبجە ٥ پلە ژێر سفر تۆمارکراوە.


AM:11:59:21/01/2022