لیستى دابەشکردنى مووچەى سبەینێ گۆڕانکاریى بەسەردا هات

لیستى دابەشکردنى مووچەى سبەینێ گۆڕانکاریى بەسەردا هات

کود نیوز:

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان گۆڕانکاریى لە لیستى دابەشکردنى مووچەى سبەینێدا کرد و لەدواى گەیشتنى پارەکەى بەغدا موچەى سەرجەم ئەو شوێنانە دابەش دەکرێت کە مووچەیان وەرنەگرتووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە کورد نیوزى راگەیاند"سبەی (پێنجشەممە) موچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانە دابەشدەکرێن کەمووچەیان وەرنەگرتووە".

لێدوانەکەى سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایى لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ (چوارشەممە، ١٩ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٢) حکومەتى عێراق بڕى ٢٠٠ ملیار دینارى خستە سەر هەژمارى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەوەى لە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەراندا خەرج بکرێت.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ٢ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٢ەوە دەستیکرد بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى رابردوو و بەبیانووى نەگەیشتنى ٢٠٠ ملیارەکەى بەغدا پڕۆسەى دابەشکردنى مووچە زۆر بە خاویى و بەسستى بەڕێوەچوو و تائێستاش زۆربەى زۆرى وەزارەت و دەستەکان مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەمە لە کاتێکدایە کەحکومەتى عێراق بەر لە هاتنى سەرى ساڵ مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠٢١ى دابەش کرد.



PM:04:21:19/01/2022