توێژینەوەیەکى چینى: بەهاتنى ساڵى 2050 زیاتر لە 150 ملیۆن کەس بەدەست نەخۆشى زەهایمەرەوە دەناڵێنن

توێژینەوەیەکى چینى: بەهاتنى ساڵى 2050 زیاتر لە 150 ملیۆن کەس بەدەست نەخۆشى زەهایمەرەوە دەناڵێنن
کوردنیوز
بەپێى توێژینەوەیەکى چینى، بۆ ساڵى 2050 زیاتر لە 150 هەزار ملیۆن کەس بەدەست نەخۆشیى زەهایمەرەوە دەناڵێنن، ئەوەش ژمارەیەکە بەراورد بەساڵى 2019 سێ هێندە بەرزە.

بەپێى توێژینەوەیەکى زانستى چینى کە لە ماڵپەڕى " scmp" بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە بەپێى ئەو ئامارانەى کە لە 195 وڵاتى جیهان وەرگیراون ژمارەى توشبووانى نەخۆشى زەهایمەر بۆ سێ هێندە زیادى کردووە، ئەوەش هۆکارەکەى بۆ بوونى قەڵەوى و نەخۆشى شەکرە و دابەزینى ئاستى خوێندن و زۆرى جگەرە کێشان دەگەڕێتەوە.


لاى خۆشیەوە ئیما نیکۆڵز ئامادەکارى توێژینەوەکە ڕایگەیاندووە، پێویستە هۆکارە سەرەکییە مەترسیدارەکانى نەخۆشییەکە کەم بکرێنەوە ئەوەش لەڕێگەى بەرنامەیەکى خۆراکى تەندروست و هەروەها دانانى بەرنامەى وەرزشکردن و وازهێنان لەجگەرە کێشان و هەروەها فەراهەمکردنى هۆییەکانى فێربوون.

لەتوێژینەوەکەدا ئەوەشخراوەتە ڕوو، تا ئێستا چەند دەرمانێک بۆ بەرەنگاربوونەوەى زەهایمەر بەکاردەهێنرێت کە لەسەر ئەو بنەمایە تواناى لابردنى پرۆتین هەیە کە پەیوەستە بەنەخۆشیەکەوە لەمێشکدا بەڵام تا ئێستا نازانرێت کاریگەرییەکەى چیە و ناڕوونە.


هەر بەپێى توێژینەوەکە فەراهەمکردنى هۆیەکانى خوێندن دەتوانێت ڕێژەى تووشبوون بەنەخۆشییەکە بۆ 6 ملیۆن و 200 هەزار توشبوو بۆ ساڵى 2050 کەم بکاتەوە لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەى 7 ملیۆنى توشبووى نەخۆشییەکە لەو ساڵەدا پەیوەست دەبێت بەنەخۆشى قەڵەوى و بەرزبوونەوەى ڕێژەى شەکر لەخوێندا و هەروەها جگەرە کێشانى بەردەوام.









PM:09:12:15/01/2022