منداڵێکى جەنگەڵەکانى ئەمازۆن باوکى بەکۆڵەوە گرتووە و بۆ وەرگرتنى ڤاکسینى دەبات

منداڵێکى جەنگەڵەکانى ئەمازۆن باوکى بەکۆڵەوە گرتووە و بۆ وەرگرتنى ڤاکسینى دەبات
کوردنیوز
منداڵێکى جەنگەڵەکانى ئەمازۆن باوکى بەکۆڵەوە گرتووە و بەرەو وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دەیبات بڵاوکردنەوەى وێنەى منداڵێکى جەنگەڵستەکانى ئەمازۆنى ئەمەریکا کە باوکى بەکۆڵەوە گرتووە و بەرەو ناوەندى لێکۆتەى ڤاکسین دەیبات کاردانەوەى لێکەوتۆتەوە، ئەوەش وەک ناوچەیەک کە بەئاستەم دەگەنە ناوەند تەندروستیەکان.


بەپێێ هەواڵێکى تۆڕى هەواڵى بى بى سى کە "کوردنیوز" دایڕشتۆتەوە، منداڵەکە ناوى تاوییە و تەمەنى 24 ساڵە و باوکیشى کە کە تەمەنى 67 ساڵە بەکۆڵیەوە گرتووە و لەئەمازۆنى ناوچەى بەڕازیل لەئەمەریکا بەرەو ناوەندەکانى لێکۆتەى ڤاکسین دەیبات.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بەهۆى سەختى و دوورەدەستى ناوچەکەوە دەبێت چەند کاتژمێرێک بەناو جەنگەڵەکەدا بڕۆن تا دەگەنە ناوەندە تەندروستیەکە کە تیمێکى لێکۆتەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنایە و چۆتە ئەو ناوچەیە.

بەپێى ئامارە فەرمییەکان 853 کەس لە جەنگەڵەکانى ئەمازۆن بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.


AM:11:08:15/01/2022