کوردنیوز
پزیشکێکى چینى دەڵێت، ئەگەر ڕۆژانە بەپێى بەرنامەیەکى ڕێکوپێک قاوەى ڕەش بێ تێکەڵەى تر بخورێتەوە ئەوا چەورى کەمدەکاتەوە و کێشى لاشە دادەبەزێنیت.
ئاشلى شۆ پسپۆڕى خۆراک لە Preg Appetit ئەوەى ڕاگەیاندووە، ئەگەر بڕێکى هاوسەنگ قاوە بخورێتەوە بێ بەکارهێنانى گیراوەى تر لەگەڵیدا ئەوا یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابەزینى کێش و هەروەها تەندروستیەکى باشتر دەبەخشێتە لەش.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، قاوە چەند ڕەگەزێکى خۆراکى گرنگى تێدایە وەکو نیاسین و پۆستاسیۆم و مەگنسیۆم و دژە ئەکسیدەکان و ئەوەش یارمەتى چالاککردنى کۆئەندامى هەرس دەدات و هەروەها پاڵپشتە بۆ فەرمانى ماسولکەکان وتەندروستیەکى باشتریش بەدڵ دەبەخشێت.
شۆ دەشڵێت:" قاوەى ڕەش کالۆرى لەش دادەبەزێنیت ، دابەزینى کێشى لەشیش پەیوەستە کەمکردنەوەى کالۆرییەوە بەخواردنەوەى قاوەى ڕەشیش ئەو کالۆرییە زیاتر دەسوتێت.
بەپێى وتەى ئەو پزیشکە، بۆ هەر کوپێک قاوە کەمتر لە 5 کالۆرى تێدایە و ئەوەش نزمە گەر قاوەکە ڕەش بێت بەڵام گەر بێتو گیراوەى ترى تێکەڵ بکرێت وەکو شیر و شیرینیەکانى تر ئەوا ئەو سودەى لەدەستدەدات.
شۆ ئەوەشى ڕوونکردۆتەوە، قاوە بڕێکى کافایینى تێدایە ئەوەش پاڵنەڕێکە بۆ هۆرمۆنەکانى YY و PYY و بەوەش هەستى تێربوون دروستدەکات و هەستى برسێتى کەمتر دەکاتەوە.
ئەو پزیشکە هۆشدارى ئەوەش دەدات خواردنەوەى قاوە دەبێت بەشێوازێکى تەندروستى بێت و زیادەڕوى تێدا نەکرێت هەروەها شێواز و بڕەکەى و کاتەکەى دیارى بکرێت بۆ ئەوەى لێکەوتەى تەندروستى ئەرێنى لێ نەکەوێتەوە.