بیل گەیتس دوایەمین وادەى کۆتایهاتنى پەتاى کۆرۆناى دیاریکرد


بیل گەیتس دوایەمین وادەى کۆتایهاتنى پەتاى کۆرۆناى دیاریکرد
کوردنیوز
دامەزرێنەرى کۆمپانیایەکى گرنگى جیهانى ڕایدەگەیەنێت، دواى ئەوەى لە زیاتر لە 15 ملیۆن توشبوو لەجیهاندا هەبوو لەدوایەمین هەفتەدا، ڕووناکێەک بۆ کۆتایهاتنى پەتاکە دەردەکەوێت.

لەمیانەى توێتێکیدا کە بیڵ گەیتس دامەزرێنەرى کۆمپانیاى مایکرۆسۆفت ڕایگەیاندووە،ئەگەر ئەم بازەى ئێستاى ڤایرۆسەکە لاوازببێت ئەوا وڵاتان دەتوانن پێشبینى حاڵاتى کەمترى توشبوونى پەتاکە بکەن تا کۆتایی ساڵى 2022. 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، تەنها گەربێتوو ئەوە ڕووبدات دەکرێت ئیدى کۆرۆنا وەکو پەتایەکى وەرزى وەک ئەنفلۆنزاى لێ بێت.
گێتس یەکێکە لەوانەى پێشبینیەکانى لەبارەى سەرهەڵدانى پەتا جیهانیەکانەوە بەناوبانگە.



PM:03:20:13/01/2022