زانیارى نوێ لەبارەى ناردنى ٢٠٠ ملیارەکەى بەغدا

زانیارى نوێ لەبارەى ناردنى ٢٠٠ ملیارەکەى بەغدا

کورد نیوز:

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا زانیارى نوێ لەبارەى ناردنى ٢٠٠ ملیار دینارەکەى بەغدا ئاشکرا دەکات کە حکومەتى هەرێم بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران بەکارى دەهێنێت.

ئەمڕۆ (سێشەممە، ١١ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٢) فارس عیسا، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە بەغدا بە ماڵپەرى فەرمى پارتى راگەیاند "له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى ئێستا له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه‌، ناردنى 200 ملیار دیناره‌که‌ به‌ هه‌مان شێوەی‌ ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى ساڵى داهاتوو".

عیسا ئاماژەى بەوەش کرد "له‌ ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندنه‌کردنى پرۆژه ‌یاساى بودجه‌ له‌ ساڵى داهاتوو، به‌پێى یاسایى ئیداره‌ى مالى پرۆژه ‌یاساى بودجه‌ى ئێستا بۆ هه‌موو عێراق وه‌ک خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت به ٢٠٠ ملیاره‌که‌ى هه‌رێمیشه‌وه‌ و تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ک نییه‌ له‌و ڕووه‌وه‌".

جەختیشیکردەوە "به‌ دڵنیاییەوە بۆ ئه‌م مانگه‌ش حکومه‌تى عێراق ٢٠٠ ملیار دیناره‌که‌ ده‌نێرێت".

PM:10:26:11/01/2022