ئێن ئاڕتى
ڕۆناڵدۆ و میسی و سێ یاریزانی ئیتاڵی لە پێکهاتەی باشترینی ئەمساڵدان و تۆخێلیش ڕاهێنەریانە.
یەکێتی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی باشترین پێکهاتەی سەرەکی و یەدەگ و ڕاهێنەری ساڵی 2021ی بڵاوکردەوە، لە پێکهاتەکەدا سێ یاریزانی ئیتاڵی و دوو یاریزانی ئەڵمانی تیادایە.
تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و یانەی چێڵسی بە ڕاهێنەری پێکهاتەکە دیاریکراوە، جیانلویجی دۆنارومای ئیتاڵیش بە گۆڵچی سەرەکی دەستنیشانکراوە.
یاریزانانی هێڵی بەرگریش پێکهاتوون لە ڕۆبن دیاز و بۆنۆچی و ئەشرەف حەکیمی و ئەلفۆنسۆ دەیڤز، لە ناوەراستیش هەریەکە لە میسی و دی برۆین و جۆرجینیۆ دەبینرێن.
هێڵی هێرشبردنیش پێکهاتووە لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و کیلیان مباپێ.
یەدەگەکانی باشترین پێکهاتەی ئەمساڵیش پێکهاتووە لە مانوێل نوێر و ئەزپلیکوێتا و کانتی و تۆماس مولەر و محەمەد سەڵاح و هالاند و مارکینیۆس.