پریمەرلیگ دەوەستێت یان نا؟

پریمەرلیگ دەوەستێت یان نا؟

ئەمڕۆ نوێنەری سەرجەم یانەکانی ئینگلتەرا کۆبونەوەیان ئەنجامدا بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی تووشبوانی یاریزانان و ستافی یانەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەردەوامی یارییەکانی خولەکەیان.

لە کۆبونەوەکەدا، یانەکان بڕیاریاندا یارییەکانی هەفتەی داهاتوو تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت و نەوەستێت و دواتر بڕیاری تر دەدەن لەسەر یارییەکانی مانگی داهاتوو.

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی نێوان یانەکان و ڕابیتەی یانەکانی ئینگلتەرا ئاشکراکراوە، ئەگەر دۆخەکە وەک ئێستا بێت و ڕێژەی تووشبوان بەردەوام لە زایدبوندا بێت ئەوە بەشێک لە یارییەکانی مانگی یەکی داهاتوو دوادەخرێن.

ڕۆژنامەکانی بەڕیتانیاش بڵاویانکردەوە، یارییەکان بەشێوەیەک ئەنجامدەدرێت کە هەر یانەیەک دەبێت 13 یاریزان گۆڵچییەکی ئامادەبێت لە لیستی یاریزانەکانیدا ئەگەر ئەو ڕێژەیە ئامادەنەبوو ئەوا ئەو یاریە دوادەخرێت.


PM:09:48:20/12/2021