پارتی ئه‌و حزبه‌یه كه به‌رده‌وام له‌به‌یاننامه‌و لێدوانه‌كانیدا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و داوا ده‌كه‌ن، كورد به‌یه‌كگرتوویی وكارنامه‌ی هاوبه‌ش بچێته‌وه به‌غدا، به‌ڵام پێش هه‌موان پارتی خۆی گه‌ڕایه‌وه به‌غدا و یه‌كرێزی نه‌ته‌وه‌یی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تێكدا.
به‌م هه‌نگاوه‌ش وایكرد كورد به‌ماڵێكی شپرزو به گوتارێكی جیاواز ڕو له به‌غدا بكاته‌وه.
ئێستا كه شاندێكی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتیری مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه له‌به‌غدایه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌دانوسان و گفتوگۆدایه بۆ به‌شداری كردنی له‌حكومه‌تی داهاتوی عێراق، وا دیاره ئه‌م حزبه تاكلایه‌نه خۆی یه‌كلایی كردوه‌ته‌وه كه‌به‌شداری حكومه‌تی داهاتوی عێراق بكات.