ئینته‌ر بۆندی‌ سپالێتی‌ نوێده‌كاته‌وه‌

ئینته‌ر بۆندی‌ سپالێتی‌ نوێده‌كاته‌وه‌
 
 
 
ئیدارەی‌ یانەی‌ ئینتەرمیلان ئامادەکارییەکانی بۆ نوێکردنەوەی‌ بۆندی سپالێتی راهێنەر دەستپێکرد.

پاش حەوت ساڵ، جارێکی تر سپالێتی توانی رابەرایەتی یانەی‌ ئینتەرمیلان بکات بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ ئەوەش پاش ئەوەی‌ لەدوا یاریی خولەکەدا سەرکەوتنی بەسەر لازیۆی رکابەریدا بەدەستهێنا.

گرێبەستەکەی‌ سپالێتی لەگەڵ ئینتەرمیلان ساڵی 2019 کۆتایی دێت، بەڵام ئیدارەی‌ یانەکە لە ئاستی یاریزانەکان و توانای‌ راهێنەر رازییە، بۆیە بڕیاری نوێکردنەوەی‌ گرێبەستەکەی‌ دەرکرد بەتایبەت پاش سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتو.

پێشبینیدەکرێت گرێبەستی سپالێتی راهێنەر بۆ وەرزێکی ترو تا ساڵی 2020 درێژ بکرێتەوە.

بەهۆی سەرکەوتنی یانەکەش بۆ چامپیۆنزلیگ، یەک ملیۆن یۆرۆ ده‌چێته‌ سەر موچەی‌ ساڵانەی‌ سپالێتی راهێنەر.
 
 
 
 

AM:11:50:22/05/2018