پۆگبا یاریزانی مانچستەر یونایتد بەدوری نەزانی لە ریزەکانی یانەکەی بروات و پەیوەندی بە یانەیەکی خولی فەرەنسییەوە بکات.
لە لێدوانێکیدا پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی مانچستەر یونایتد لەسەر داهاتوی خۆی هیچ ئاماژەیەکی نەداو تەئکیدی کردەوە کە هەمو شتێک ئەگەری رودانی هەیە.
وتیشی: هەندێكجار لە پێکهاتەی سەرەکی بوم و هەندێكجاریش لەسەر کورسی یەدەگ دانرابوم ، لەهەر جارێکیشدا رۆژنامەکان قسەیەکیان دەکرد.
پۆگبا پێیوایە راهێنەر بۆی هەیە پێکهاتەی نمونەی بۆ خۆی دابنێت و پەیوەندیشم لەگەڵ مۆرینیۆ هاورێیەتی نەبوە، کاتێکیش لەسەر کورسی یەدەگ دایناوم ویستومە لە یاریگا وەڵامی بدەمەوە.
پۆگبا دوپاتیکردەوە کە خەونی ئەو نییە یاریی بۆ پاریس سانجێرمان بکات چونکە دایک و باوکی هاندەری مارسیلیا بون.