له مانگی ره‌مه‌زاندا رۆژانه له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌زاران كیلۆ شیرینی ده‌فرۆشرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه له‌م مانگه‌دا به‌شێكی زۆری دوكانی خوارده‌مه‌نییه‌كان بكرێنه كارگه‌ی دروستكردنی شیرینی و هه‌ندێك كاسبكاریش پیشه‌كه‌یان بۆ شیرینی فرۆشتن بگۆڕن.
هاوكات پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن زۆر خواردنی شیرینی له مانگی ره‌مه‌زان كاریگه‌ری خراپی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و ده‌بێته هۆكارێك بۆ قه‌ڵه‌وبون و زیادبونی نه‌خۆشی شه‌كره.